کانونی دوھەم 14, 2020 18:58 Asia/Tehran
  • موسەوی: ئوروپییەکان ئامادەی پەژراندنی شوێنهاتەکانی کەڵک وەرگرتنی نارەوا لە میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان بن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە بەیاننامەی ئاڵمان، بەریتانیاو فەڕانسە سەبارەت بە چالاک کردنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێی داگرت: ئەگەر ئوروپاییەکان بیانەوێ کەڵکی ناڕەوا وەربگرن لە پرۆسەی چارەسەریی ناکۆکییەکان لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، دەبێ خۆیان بۆ قەبووڵکردنی شوێنهاتەکانیشی ئامادە بکەن.

سەید عەبباس موسەوی رۆژی سێ شەممە هەوڵی سێ وڵاتی ئوروپایی بۆ چالاک کردنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی بە هەوڵێکی ناکاراو لاواز نرخاند و وتی: پرۆسەی چارەسەریی ناکۆکییەکان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە لە ساڵێک لەوەپێش و بەناردنی نامەی فەرمیی بۆ ڕێکخەری کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەس پێ بووەو ئێستا نە لە پرۆسەکەدا و نە بەکردەوە، بابەتێک تازە ڕووی نەداوە.

موسەوی وتی: لە یەکساڵی ڕابردوودا لایەنە ئوروپییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەرباری ئەو وادەو بەڵێنیانەی لەو ڕێککەوتنەدا لەئەستۆیان بوو و هەمیش ئەو وادانەی بەئاشکراو بە فەرمیی پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە کۆڕ و دانیشتنەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەش گرتیانە ئەستۆ، نەیانتوانی هەوڵ وهەنگاوی جیددی بنێن بۆ جێ بەجێ کردنی وادەکانیان  بۆیە ئێران بەگوێرەی بڕگەکانی٢٦و ٣٦ی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، جێ بەجێ کرانی بەشێک لە بەڵێنیە ناڤۆکییەکانی لە پێنج هەنگاودا لەمەودای زەمانی بەرچاودا ڕاگرت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئێران وەک ڕابردوو ئامادەی تەواوی هەیە نیازپاکانەو لەهەنگاونانێکی سازندەدا بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە گرینگە نێودەوڵەتییە هەوڵ بدات و لەو ئاراستەدا داکۆکی دەکا لەهەر دەسپێشخەریەکی شیاو.

موسەوی وتی: بۆ ئاڵمان، بەریتانیاو فەڕانسە ڕوون وئاشکرایە کە ئێران هەرچەشنە پەیمان شکێنی، نیازخراپی و کردەی نەگونجاویش لێبڕاوانەو بەشێوەیەکی شیاو وەڵام دەداتەوە.

سەرپەیڤ