کانونی دوھەم 16, 2020 15:40 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : نەتەوەی ئێران لەبەرانبەر پیلان و بایکۆتەکانی ئەمریکادا بەهێزتر بوون

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەمریکیەکان پلانڕیژیەکی هەڵەو چەواشەیان دژبە ئێران داڕشتوە وتیشی : نەتەوەی ئێران هەنووکە لە بەرانبەر پیلان و بایکۆتەکانی ئەمریکادا پتەوو سەقامگرتوو بەهێزترن .

" حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەنجاونۆیەمین کۆگەی گشتیی بانکی ناوەندی بە سەرەخۆشی کردنی شەهادەتی سەردار سپەهبود سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی وتی: شەهادەتی ئەم فەرماندەی سەربازیە لە لایەن تیرۆریستە ئەمریکیەکانەوە هەموو ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای خستووەتە ژێر کارێگەری وهەموو موسوڵمانان لە کشمێر هەتا ئافریقا لە خەمی ئەم فەرماندە پایە بەرزە هاوخەمی وماتەمینیان دەربڕی. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە کەمتر وەڵاتێکەکە زاتی هەبێت بنکەی سەربازانی ئەمریکا بداتە بەر پەلاماری موشەکی وتی" : ئێران دوای شەهادەتی سەردار سلێمانی بۆسەر بنکەی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق پەلاماری موشەکی کردو ترامپ ناچار بوو بە پاشەکشە کردن لە هەڕەشەکانی دژی ئێران . ڕۆحانی وتیشی: گەڵاڵە ڕێژی بەگشتیی هەڵە ونادروستی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ هەمووان ڕوون وئاشکرایە لە حاڵیکدا نەتەوەی ئێران بەهێزتر وپاوەجی تر لە بەرانبە رپیللانی ئەمریکا وهاوپەیەمانەکانی ناوچەیی ئەم وڵاتە ڕاوەستاوە. ڕۆحانی ئاماژەی دایە زەخت وگوشار وبایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ووتی: کەسانێک  کە پێشتر لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکاریان دەکرد وئەمڕۆ لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە کارەکانیان کشاونەتەوە ، بانگەشەدەکەن کە ترامپ بۆ هەموو دونیا لە ئوروپاوە بگرە هەتا مەکسێک وپاسفێک وتەنانەت خۆدی ئەمریکا کێشەی ساز کردووە. ڕۆحانی هەروەها بە چوونەدەری یەک لایەنی ئەمریکا لە بەرجام ئاماژەی کرد ووتی: ئێران دوای چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام وادەو بەڵێنەکانی جێبەجێ کرد وبووە هۆ هەموو وڵاتان چوونە دەری ترامپ لە بەرجام مەحکۆم بکەن.