کانونی دوھەم 16, 2020 15:49 Asia/Tehran
  • زەریف : ئوروپاییەکان بەرجامیان  فرۆشت بەئامانجی ڕزگاربوون لە تارەفەکانی ترامپ

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە توئیتێکی توند لەدژی باج دانی ئوروپاییەکان بە ئەمریکا نووسیی: سێ وڵاتی ئوروپایی بەجێ ماو لە بەرجام ، ئەو رێککەوتنە نێودەوڵەتیەیان فرۆشت هەتا لە تارەفە نوێکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕزگار ببن.

" محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕوو لە ئوروپیەکان وتی: ئێوە هیچ دۆخی هەڵکەوتەی ئەخلاقی ومافەوانیتان نیە ،لەم توئیتە دا هاتووە: باج دانی ئوروپیەکان بۆ ڕاکێشانی ڕەزامەندی ئەمریکا هیچ سود وکەڵکێکی نابێت وتەنیا شتیای دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیاتر دەکات. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕوو لە سێ وڵاتی ئوروپایی ، ئاڵمانیا ، ئینگلیز، و فەرانسە وتی: گەمژەی سەردەمی خوێندنتان لە بیر نیە؟ ئەگەر دەتانهەوێ شەرافەتی خۆیان بفرۆشن ، دڕێژە بدەن بە ڕێگە وڕێبازە بەڵام بۆ خۆتان هەڵوێستی هەڵکەوتەی ئەخلاقی ومافەوانی قائیل مەبن ، ئێوە وەها دۆخێکتان نیە. سێ وڵاتی ئوروپایی لایەنی بەرجام ، ئاڵمانیا ، ئینگلیز وفەرانسە ، ڕۆژی سێشەممە لە حاڵێکدا میکانیسمی چارەسەر کرانی ناکۆکیەکان لە بەرجام چالاک دەکەن، کە دوابەدوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، لە جێبەجێکردنی وادە وبەڵێنە بەرجامیەکانی خۆیان ناتەوان وناکارامە بوون. حەرەکەتی ئەم دواییەی سێ وڵاتی ئوروپایی درێژەی هاوڕییەتی لەگەڵ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە هەوڵ دەدات ، لە بەرجام شتێک نەمێنێتەوە و بە ڕای خۆی ڕێککەوتنێکی تر جێگرەوەی بەرجام بکات.