کانونی دوھەم 16, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی گەڵاڵەکەی بریتانیا لەمەڕ  گۆڕینی جێگای «ڕێککەوتنی بەرجام » لەگەڵ « ڕێککەوتنی ترەمپ»

باڵوێزی ئێران لە لەندەن گەڵاڵەکەی بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیای بۆ گۆڕینەوەی بەرجام بە ڕێککەوتن لەگەڵ ترەمپی ڕەت کردەوە.

«حەمید بەعیدی نەژاد» شەوی پێنج شەممە لە وتوێژێکدا لەگەڵ بەشی ھەواڵیی کەناڵی چواری تەاەفزیۆنی بریتانیا وتی: بەرجام ھێشتاش ھەر ھەیەو سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی بەرجام سورن لە سەر ئەوەی کە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن.

باڵوێزی ئێران لە لەندەن وێڕای ئاماژە کردن بە لێژنەی ھاوبەشی بەرجام، جەختی کرد کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئەم دانیشتنە دەکرێت بە پرسی بەرجام و ئەمەی کە لایەنە ئەورووپییەکان چۆن دەتوانن بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، ڕابگەین. بەعیدی نەژاد وتیشی: ھەنگاوەکانی ئێران لەمەڕ کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکان بۆ لەبار بردنی ڕێککەوتنەکە نییەو ئێران ڕێگای بۆ دیپلۆماسی ئاوەڵا ھێشتووەتەوە.

باڵوێزی ئێران لە بریتانیا ھەر لەم حاڵەدا ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپیی لایەنی بەرامبەری بەرجام پێی داگرت: ئەندامەتی لە بەرجام بەبێ بەڵێنمەندی مسۆگەر نابێت و ناپاوەجێیە.

بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرەنسا بەبێ ئاماژەکردن بە لێنەھاتوویی خۆیان لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانیان دوابەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ڕایانگەیاند: چالاک کرانی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان لە بارەی بەرجامەوە پاش ھەنگاوەکانی ئێران لەمەڕ کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ھاتووەتە ئاراوە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی پێنج شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە بێ بەڵێنییەکانی ئەورووپییەکان لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە، پێی داگرت: داھاتووی ئێران نەک بەئێران بەڵکو بەو سێ وڵاتەی ئەورووپاوە بەستراوەتەوە.

بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.

 

 

سەرپەیڤ