کانونی دوھەم 16, 2020 15:59 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی پلانیی بریتانیا بۆ جێ گۆڕکێی ڕێککەوتنی

باڵوێزی ئێران لە لەندەن پیلانەکەی " بوریس جانسۆن"ی سەرۆک وەزیرانی بریتانیای بەمەبەستی جێگۆڕکێی ڕێککەوتنی " بەرجام" بە "ڕێککەوتن لەگەڵ ترامپ"ی بەرپەرچ دایەوە.

" حەمید بەعیدی نژاد" شەوی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ بەشی هەواڵی کەناڵی چواری تەلەڤزیۆنی ئینگلیز وتی: بەرجام هێشتا هەیە و سێ وڵاتی ئوروپایی ئەندامی بەرجام پیداگرن کە لە ڕێگەی دیپلۆماسی ناکۆکی بیر وڕاکان چارەسەر بکەن. باڵوێزی ئێران لە لەندەن بە ئاماژەدان بە کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام ، وتی: لە چوار چیوەی کۆبوونەوەکانی ئەم کۆمسیۆنە دەتوانین بە بەرجام وئەمەکە لایەنە ئوروپاییەکان بە چ شکڵ وشێوەیەک وادەو بەڵینەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن، پیداچوونە وە بکات. بەعیدی نژار وتی: هەنگاوەکانی ئێران بۆ کەم کرانی وادە بەرجامیەکان بۆ لە ناو بردنی ئەم ڕێککەوتنە نیە وئێران ڕێگای بۆ دیپلۆماسی ئاوەڵا هێشتووە. باڵوێزی ئێران لە ئینگلیز هەروەها ڕوو لە وڵاتانی ئوروپایی لایەنی بەرجام پیداگری کرد: ئەندامیەت لە بەرجام بەبێ وادە وبەڵین نامومکینە وپاوەجیی نیە. ئینگلیز ، ئاڵمانیا وفەرانسە بە بێ سەرنج دان بە ناکارامەیی وناتوانی لە جێبەجێ کردنی وادە وبەڵینەکانی بەرجامی خۆی  دوابەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، ڕایانگەیاند ، چالاک بوونی میکانیزمی چارەسەرکرانی ناکۆکی لە بەرجام دوای هەنگاوەکانی ئێران بۆ کەم کرانی وادە وبەڵینەکان لە بەرجام گیراوە.