سەرسووڕمانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتەکانی وەزیری دەرەوەی کانادا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی سەرسووڕمانی خۆی لە وتەکانی وەزیری دەرەوەی کانادا ، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە پرسی مرویی بەتایبەت ڕووداوی دڵتەزێنی خرانەخوارەوەی فڕۆکە ئوکراینیەکە نەکەنە سوژەو ژستی ڕامیاریی بۆخۆیان .
سەید عەباس مووسەوی ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە بەڕێوە چوونی ئەو دانیشتنە و وتەکانی دوژمنانەی وەزیری دەرەوەی کانادا وێڕای دەربڕینی هاو دەردی دوبارەی لە گەڵ بنەماڵەی گیان لە دەس داوانی کەوتنە خوارەی فڕۆکەی ئوکراینی وتی : ئێران بۆ هاودەردی کردن لە گەڵ بنەماڵەی داغدار و ڕەهەندەکانی مڕۆیی ئەو ڕووداوە هاوکاری زۆر ڕوون و واوەتر لە چاوەڕوانی شاندە نێردراوەکانی ئەو وڵاتانەی ئەنجام داوە . مووسەوی وتیشی وەزیری دەرەوەی کانادا ڕۆژێک دوای ئەنجام دانی کاری سەرەتایی و درێژەی ناساندنی هەموو تەرمەکان و هاوکاریەکانی دیکە خوازیاری دەسڕاگەیشتنی کونسولی دەبێت لە حاڵێکدا کە لە هەمان ڕۆژی یەکەمی ڕووداوەکە تەنیا بۆی ڕەهەندی مرۆیی دەرفەتی ئەو دەسڕاگەیشتنە لە لایەن ئێرانە وە بەوان درا . وتەبێژی وەزارەتی دەرەنوەی ئێران وتیشی ئێران لە چەن ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە بە کانادای ڕاگەیاند جگە لە چونیەتی دۆخی پەویەندی سیاسی دوو وڵات بە سوودی هاووڵاتیانی ئێران و کانادایە کە نوێنەرایەتی کونسولی لە دوو وڵات چالاک بن بەڵام دەوڵەیت کانادا بە هۆی پرسەکانی سیاسی و هاوڕێیەتی کردن لە گەڵ ئەمریکا بۆ گوشار خستنە سەر شاروومەندانی ئێرانی تەنانەت ئامادەی وتووێژی ڕاستەوخۆ لەو بارەوە نەبوو .