پەیامی سەرەخۆشیی ڕۆحانی دوابەدوای گیان لە دەس دانی خەڵکی تورکیا
کانونی دوھەم 26, 2020 07:38 Asia/Tehran
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای گیان لە دەس دانی ژمارێک لە خەڵکی تورکیا بە هۆی بومەلەرزەکەی ئەمدواییە سەرەخۆشی کرد لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەرەخۆشی کردن و هاوخەمی دەربڕین بەرامبەر بە گیان لە دەس دان و بریندار بوونی ژمارێک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕووداوی بومەلەرزە لە پارێزگەی "ئەلازیغ" ئامادەیی هەمەلایەنەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتی گەیاندن بە ناوچەکانی زەبر وێکەوتووی ڕاگەیاند.