شوبات 17, 2020 18:14 Asia/Tehran
  • مافی هەبوونی نوێنەری سەربەخۆ بۆ کەمینە ئایینەکان لە مەجلیسی ئێران

ئێران لە ڕیزی ئەو وڵاتانە ئەژمێردرێ وا بەستێنێکی باشی هەیە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی شوێنکەوتووانی ئایینە تاقانەپەرەستەکان. دەستوور و یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیداگرتووە لەسەر ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و ئایینە ئیلاهیەکان.

بڕگەی چوارەمی یاسای بنەڕەتی، ڕچاو کردن و ڕێزنان لە مافی شارومەندیی ئەوانی بە پێویست زانیوە و بە پێی ئەم بڕگەیە کەمینەکانی ئاییەنە فەرمیەکان لە مەجلیسی شەوڕای ئیسلامیدا خاوەنی 5 کورسی نوێنەرایەتی و پەرلەمانتارن.

بەشداری نوێنەرەکانی ئایینە تاقانەپەرەستەکان لە مەجلیسی شەورای ئیسلامی و بوونی مافی یەکسان وەکوو نوێنەرانی دیکە و بەرگری کردن لە مافی ئەو خەڵکەی وا نوێنەرایەتییەکەیانیان وەئەستۆیە، هەروەها بەڕێوەچوونی داب و نەریتە عیبادیەکان لە کڵیسەکان، پاراستنی زمانی ئاسووری، بەڕێوە بردنی فستیڤاڵی فەرهەنگی، وەرزشی و تەرخان دانی بووجەی جیاواز بۆ کەمینە ئایینیەکان، پیشاندەری ئیهتیمام و گرینگایەتی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بە ڕچاو کردنی مافی ئایینە تاقانەپەرەستەکان و شوێنکەوتووانیان.

بە گوێرەی بڕگەی 13ی یاسای بنەڕەتی، کەمینە ئایینیەکانی زەڕدەشتی، مەسێحی و کەلیمی، ئەو ئایینانەن وا بە فەرمی دەناسرێن و مافی شارومەندیشیان بە جوانی ڕچاو کراوە و خودی خۆشیان لە داڕشتی فەرمیی وڵات و بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و ڕەوتی یاسادانانیش چالاکانە دەور دەگێڕن، بە چەشنێک کە لە سەرجەم 290 نوێنەری مەجلیسی شەورای ئیسلامی پێنجیان لە کەمینە ئایینییەکانن. هەر بەم پێیە ئەرمەنیەکانی باشوور و باکوور، هەروەکوو جووەکان و زەڕدەشتیەکان هەر کامەیان نوێنەرێک و ئاسووری و کلدانیەکانیش پێکەوە نوێنەرێکیان لە مەجلیسدا هەیە.

لە پاش هەڵبژاردنەکانیش بە پێی بڕگەی 84ی یاسای بنەڕەتی، هەر نوێنەرێک کەوا بڕوانامەکەی پشت ڕاست دەکرێتەوە، بەس نوێنەری شارێکی تایبەت یاخود کەمینەیێکی ئایینی نیە، بەڵکوو نوێنەری گشت خەڵکی ئێرانە و بە بێ هیچ بەرتەسکیەک بەشدار دەبێت لە هەموو کۆبوونەوە و بڕیاردانەکان و دەنگەکەی ئەتوانێ لە پەسەندکران یان نەکرانی یاسایێک، هەر وەکوو نوێنەرانی دیکە، شوێن دانەر بێت.

هەموو ئەمانە لەحاڵێکدایە کە لە وڵاتانی بانگەشەکاری مافی مرۆڤ، کەمینە ئایینیەکان تەنانەت مافە سەرەتاییەکانی خۆشیان نیە، بۆ نموونە موسڵمانان لە وڵاتی ئەڵمانیا، سەتا5.3ی حەشیمەتی ئەو وڵاتە پێک دێنن، کەچی هیچ نوێنەرێکیان بۆخۆیان لەپەرلەماندا نیە، بەڵام دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ هەرکام لەو سێ کەمینەیە، بوونی نوێنەری لە مەجلیس بە پێویست زانیوە.

لە بەرواری 2ی ڕەشەمە، یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شەورای ئیسلامی و یەکەمین هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری بەڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ