شوبات 26, 2020 16:07 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران

وەزاڕەتی تەندوروستی ، دەرمان و فیرکاری پزیشکی ئێران ڕایگەیاند : ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ١٣٩ کەس .

" کەیانووش جەهانپور" سەرۆکی ناوەندی پێوەندی گشتیی وزانیاری گەیاندنی وەزاڕەتی تەندورستی ، دەرمان وفیرکاری پزیشکی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی: ژماری گیان لەدەس داوانی توشبووبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ١٩ کەس.ئەم ڤایرۆسە ئێستاکە سەرەڕای سیی پارێزگای چین، گەیشتووەتە فرەتر لە چل وڵاتی تر لەوان وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا. بە پێی دوایین ئامارەکان، هەتا ئێستاکە فرەتر لە ٨١کەس لە جیهان بەم ڤایرۆسە گرفتاربوونە کە لەم ژمارەیە فرەتر لە سیی هەزار کەس دەرمان بوونە وفرەتر لە ٢٧٠٠ کەسیش گیانی خۆیانیان لەدەس داوە. لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە کاربەدەستێکی ئەمریکایی بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە بڵاوکرانەوەی کۆرۆنا لە ئێران وکردنە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵیان داوە زەخت وگوشار بخەنە سەر ئێران . جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە خۆشحاڵی دەربڕینی بەڕێوەبەری بیرکەدەی ئەمریکایی بونیاری بەرەڤانی لە دێموکراسیەکان ، لە پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران وتی: خۆشحاڵی لە پەرەسەنددنی کۆرۆنا وخۆشحاڵی دەربڕین بە هۆی ڕەنج و کەسەری خەڵک بە ڕاستی جیی شەرمەزاریە وکارێکی نائینسانیە. سەیید عەباس عێراقچی "جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە توئیتێکدا ڕوولە مارک دوبوویتیز، بەڕێوە بەری بیرکەدەی ڕاستخوازی ئەمریکایی بونیادی بەرەڤانی لە دێموکراسیەکان ئیف دی دی وتی: تێگەیشتن کە بایکۆتەکانی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێران هیچ کارێگەریەکی نەبووە وکەمتر کەمتر لە کۆرۆنا بووە. مارک دوبوویتیز سەرۆکی لابی زایۆنی ئیف دی دی لە پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران خۆشحاڵی دەربڕیوە ووتوویەتی: کارتێکەری ڤایرۆسی کۆرۆنا  بۆ هەناردە کردنی شت ومەکی غەیرە نەوتی ئێران زۆرتر لە بایکۆتەکانی ئابووری ئەمریکا بووە.

سەرپەیڤ