ئادار 23, 2020 10:16 Asia/Tehran
  • نزیکەی یەک ملیار و ٨٠٠ ملوێن کەل و پەل لە قەسری شیرینەوە هەناردە کرا بۆ ئێراق

فەرمانداری قەسری شرین وتی: ساڵی رابردووی هەتاوی (٩٨) سەرجەم یەک ملیار و ٧٩٣ ملوێن و ١٦٤ هەزار و ٥٩٤ دۆلار کەل و پەل لە سنوورەکانی پەرویز خان و خوسرەوی ئەم شارستانەوە هەناردە کراوە بۆ ئێراق.

"مورادعەلی تاتار" ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ، کێشی کەل و پەلی هەناردە کراو لەو ماوەیەدا بە چوار ملیار و ١٣٠ ملوێن و  ٥٥٨ هەزار و ٢٥٤ کیلۆگرام ڕاگەیاند و وتیشی: لە سنوورەکانی پەرویزخان و خوسرەویەوە، چیمەنتۆی بۆر، کێک و بسکیت، موبەڕێدەی ئاوی، شوتی، شیرەمەنی، کەرەستەی بیناسازی و مێوە و تەرەکاڵ هەناردە کراوە.

ناوبراو راشیگەیاند: هەناردەی کەل و پەل و شت و مەک لە سنوری فەرمی خوسرەوییەوە لە ساڵی ڕابردوودا لە چاو ساڵی ٩٧ لە باری کێشەوە ٤٦% و لە باری دۆلارییەوە ٢٨% و لە سنووری پەرویزخانەوە لە باری کێشەوە ١٤% و لە باری دۆلارییەوە ١٨% هەڵکشاوە.