ئادار 25, 2020 08:31 Asia/Tehran
  • گوترێش : با کۆمەڵی نیودوەڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە گەڵ ئێران هاریکاری بکات

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وێڕای داکۆکی لە بەیاننامەی میشێڵ باچلە کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ئەم رێکخراوەیە لە مەڕ پێوستیی هەڵگرتنی بایکۆت لەسەر وڵاتانێک کە توشی کۆرۆنا هاتوون ، لە هەموو وڵاتانی ویست لە گەڵ ئێران بۆ نەهێشتنی کۆرۆنا هاریکاری بکەن .

ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە نیۆیۆرک بە پشتڕاستکردنەوەی لێدوانەکانی کۆمێسەری باڵای  مافی مرۆڤی ئەم رێکخراوەیە لەمەڕ پێوستیی نەمانی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران و ڤەنزۆئێلا رایگەیاند ، گوترێش لە هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەم رێکخراوەی ویستووە هاسانکاریی پێویست بۆ هەوڵەکانی ئێران لەم کات و ساتە گرنگەدا بڕەخسێنن .

 دوجارزێک بە ئاماژە بەوەی کە گوترێش لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری  دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن وتووێژی کردووە گوتی ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بە تەواوەیی لە وەی کە  ناردنی کەلوپەلی پزیشکیی  بۆ ئێران بە نیسبەت وڵاتانی دیکە زۆر ئەستەمە ، ئاگادارە .

 میشێل باچلە کومیسەری باڵای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێشەممە لە جەنگەی قەیرانی کۆرۆنا لە بەیننامەیەکدا خوازیاری هەڵوەشانی ئابلۆقەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بوو .

 لە چەند حەوتەی رابردوودا بە دوای بڵاوبوونەیوە ڤایروسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان و ئێران ، دامەزراوە نێودەڵەتیەکان و ژمارێکی زۆر لە کاربەدەستانی وڵاتانی جیاجیا لەوان تورکیا ، روسیا ، پاکستان و چین خوازیاری هەڵوەشانی بایکۆتەکانی یەک لایەنە و نایاسایی ئەمریکا لە دژی ئێران بوونە .

 ئەم بایکۆتانە تەنانەت دەوا و دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی ش دەگرنەوە و کێشەی زۆریان بۆ خەڵکی ئێران ساز کردووە .