پرس و راوێژی بە تەلەفۆنی زەریف و لاڤرۆڤ لە بارەی کۆرۆنا و بایکۆتەکانی ئەمریکا
وەیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا شەوی رابردوو لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا و بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران پرس و راوێژیان کرد .
محەمەد جەواد زەریف وزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا لە بارەی دۆخی ئێستا و لە ژێر کارتێکەریی ڤایروسی کۆرۆنا لە دوو وڵات و جیھاندا بە تایبەت ھەوڵی ئێران بۆ نەھێشتنی ئەم ڤایروسە لە دۆخی سەرچاوەگرتوو لە ئابلۆقەکانی ئەمریکا لە دژی وڵاتانی جیاجیا باس و وتووێژیان کرد .
وەزیری دەرەوەی روسیا لەم وتووێژەدا جەختی کردەوە ، مسکۆ بەبڕشتانە لە واشنگتۆنی دەوێ بایکۆتە نامرۆییەکان کە لەمپەری بەرەنگاربوونەوەی بە تەواوەتیی وڵاتان لە دژی کۆرۆنان ، ھەڵوەوشێنێ .
لاڤرۆڤ ھەروەھا جەختی کردەوە لە سەر گەشەی ھەمەلایەنەی پێوەندیەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا .
وەزیری دەرەوەی ئێران لە رۆژانی رابردوودا بە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا ، چەندین جار لە گەڵ ھەندێ لە ھاوشانەکانی خۆی وتووێژی کردووە و لەوانی ویستووە لە گەڵ بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ھاوڕێی نەکەن .