ئادار 25, 2020 19:21 Asia/Tehran
  • چاکبوونەوەی زیاتر لە 9 هەزار کەس لە تووشبوانی ڤایروسی کۆرۆنا لە ئێران

وەزڕەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند : تا ئێستا 9 هەزار و 625 کەس لەوانەی کە لە ئێران تووشی ڤایروسی کۆرۆنا بوونە ، چاک بوونەوەو نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە .

 کیانوش جیهانپور ، بەرپرسی پێوەندیە گشتیەکان و راگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستیی ئێران رۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێراندا بە ئاماژە بە تووشبوونی 27 هەزار و 17 کەس بە ڤایروسی کۆرۆنا لە  ئێران گوتی : بە گیان لەدەستدانی 143 نەخۆشی توشبوو بە کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوودا ، ژماری گیان لە دەستداوان لە ئێران گەیشتە 2077 کەس .

 جیهانپوور گوتیشی: تا ئێستا زیاتر لە 47 میلۆن کەس لە گەڵاڵەی وەخۆکەوتنی نیشتمانیی بۆ نەهێشتنی کۆرۆنا لە ئێران لە بێژینگ دراون .

 هاوکات لە گەڵ هەنگاوی پێشگرانە و دەرمانیی حکومەتی ئێران بە یارمەتی هێزە چەکدارەکان ، پرۆسەی دیاری کردنی بەروەخت ، ناسینەوەی کەسانی لە پێوەندی لە گەڵ تووشبوان ، جیاکردنەوەی نەخۆشەکان و چارەسەریی کەسانی تووشبوو بە هاوڕێیی هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی ئێران بە خێرایی خەریکە ئەنجام دەبێ .