ئادار 26, 2020 09:37 Asia/Tehran
  • شێوازی تازەی لێکۆڵەرانی ئێرانی لەمەڕ چاک کردنەوەی توشبووانی کۆرۆنا

سەرۆکی کۆلیژی پزیشکیی ئابادانی سەربە پارێزگای خوزستانی باشووری ئێران، باسی سەرکەوتنی تیمی لێکۆڵینەوەی بەشی ھەووکێمی ئەم کۆلیژەی کرد لەمەڕ چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناو ڕاگرتنی ڕەوتی مردن و نەمان لەبەر ئەم نەخۆشییە.

«شوکروڵڵا سەلمان زادە» سەرۆکی کۆلیژی پزیشکیی ئابادانی باشووری ئێران ڕۆزی چوارشەممە ڕایگەیاند: لێکدانەوەی کاریگەریی دەرمانێکی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر نەخۆشە ئەوگارەکانی توشبووی «کۆڤیدی _١٩» کە لە بەشی ئاگاداری کردنی نەخۆشخانەی ئایەتوڵڵا تاڵەقانیی ئابادان خەوێندراون، دەربڕی سەرکەوتوو بوونی چارەسەریی ئەم نەخۆشانەو کەم کرانەوەی ماوەی مانەوەیان لە نەخۆشخانەدایە.

«سارا موبارەک» یاریدەری کەرتی ڕاھێناو توێژینەوەی کۆلیژی زانستە پزیشکییەکانی ئابادان و بەرپرسی گروپی لێکۆڵینەوەی بواری ھەووکێمی ئەم کۆلیژەش وتوویەتی: بەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و پارێزگای خوزستان و گردوپەڕی کۆلیژی زانستە پزیشکییەکانی ئابادان سەری ھەڵداوە، گروپی توێژینەوەی ئەم کۆلیژە بڕیاری داوە کەڵک لە داوودەرمانگەلێک وەربگرێت کە بە ھۆیانەوە نیشانەکانی نەخۆشییەکە خێراتر چارەسەر ببێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی «کۆڤیدی نۆزدە»یە لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە. 

ئەم ڤایرۆسە ئێستاکە جگە لە چین زیاتر لە ١٩٥وڵاتی دیکەشی تێوەگلاندووە واتە نزیکەی لەسەدا ٩٠ حەشیمەتی جیھان توشی ھاتوون.بەپێی دوائامارەکان، تا ئێستا نزیک بە ٤٢٨ هەزار کەس لە جیهاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ١٠٩ هەزاریان چاکبوونەتەوەو لانیکەم ١٩ هەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.