ئادار 26, 2020 15:17 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئێران لە ڕووی کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان لەپێشترە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووی کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان لەپێشترە.

«عەلی لاریجانی» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەستپێکی مەشقی سەرتاسەریی بەرەڤانیی بیۆلۆژیکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران ، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ڕادەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا گەلێک بازدەرو خێرایە، وتیشی: ئەمریکاو وڵاتانی گرینگی ئەورووپا سەرباری ئەو ھەموو مسۆگەراتەو پیشەسازیی پێشکەوتەو گەشەی زانستییان، توشی گرفتێکی گەورە ھاتوون لە بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لاریجانی وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوەکانی ئێران لە بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتیشی: وەزارەتی تەندروستیی ئێران و دامەزراوەکانی دیکەی ھاوپەیوەند بە ھاوکاریی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا تێکۆشەرانە ھاتوونەتە مەیدانەوەو لەم بوارەدا زۆر لە وڵاتانی دیکە لە پێشەوەن.

هاوکات لەگەڵ هەوڵی پێشگرانەو دەرمانیی  حکومەتی ئێران بە یارمەتیی هێزە چەکدارەکان، رەوتی دیاریکرانی زووتر لەوەخت، ناسکران و دۆزینەوەی کەسانێک کە پەیوەندییان بووە بە تووشبووانە، جیاکردنەوەی نەخۆشەکان(کەرەنتینە) و چارەسەریی کەسانی تووشبوو بەهاوکاریی هەموو چینەکانی جەماوەری ئێران، خێرا خەریکە ئەنجام دەگرێ.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی کۆڤیدی ١٩ یە، لەکۆتایی ساڵی٢٠١٩دا لەشاری "ووهان"ی چین ناس کرا.

ئەم ڤایرۆسە ئێستاکە جگە لە چین زیاتر لە ١٩٥وڵاتی دیکەشی تێوەگلاندووە واتە نزیکەی لەسەدا ٩٠ حەشیمەتی جیھان توشی ھاتوون.بەپێی دوائامارەکان، تا ئێستا نزیک بە ٤٧٢ هەزار کەس لە جیهاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ١١٤ هەزاریان چاکبوونەتەوەو لانیکەم ٢١ هەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.