ئادار 27, 2020 08:39 Asia/Tehran
  • زەریف : با جیهان سەیرکەری بایکۆتە ملهوڕیەکان نەبێ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو لە بروسکەیەکی توویتەری دا بە ئاماژە بەوەی کە تەنانەت ئەمریکاش وەک گەورەترین ئابوریی جیهانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێویستیی بە یارمەتی نێودەوڵەتیە ، لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی ویست سەیرکەری بایکۆتەکانی واشنگتون نەبێ .

بەپێی راپورتی ئیرنا ، محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی کردە داوای هاوکاری کردنی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆریای باشوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و نووسی : کۆرۆنا خەریکی داسەپاندنی زیان و خەساری قورس و بەرفروان بە سەر جیهاندایە و هیچ وڵاتێک ناپارێزێ . تەنانەت گەورەترین ئابووریی جیهانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە پێویستیی بە هاوکاری کردنی ئەوانی دیکەیە ، بەم حاڵەوە واشنگتۆن لە راگرتنی تیرۆریسمی ئابووری لە دژی ئێران خۆی دەبوێرێ .

 لە چەند حەوتەی رابردوودا و بە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان و ئێران ، دامودەزگا نێودەوڵەتیەکان و ژمارێک لە کاربەدەستانی وڵاتان لەوان تورکیا ، روسیا ، پاکستان ، و چین خوازیاری هەڵوەشانی  بایکۆتی یەک لایەنە و نایاسایی ئەمریکا لە دژی ئێران بوونە .

بایکۆتە ستەمکارانەکانی ئەمریکا کە کاڵای بنەڕەتی و تەنانەت دەرمانی و پزیشکی ش دەگرێتەوە  ، کێشەی زۆری بۆ خەڵکی ئێران بەدی هێناوە بە تایبەتی بۆ نەخۆشانی کۆرۆنایی .

 بەم حاڵەوە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا  بەپێچەوانەی ویست و داوای جیهانیی بۆ هەڵوەشانی بایکۆتەکانی سەر ئێران ، لە ماوەی چەند روژی رابردوودا چەندین کەسایەتی و کۆمپیانیای ئێرانی ئابلۆقە دا .