May 19, 2020 19:40 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: داکۆکیی ئێران لە سووریا ھەتا شکست ھێنانی تۆکمەوتەواوی تیرۆریزم بەردەوام دەبێت

ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: پشتگرییەکانی ئێران لە سووریا ھەتا شکست ھێنانی تۆکمەوتەواوی تیرۆریزم ھەروا بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە دیداری «عەدنان حەسەن مەحمود» باڵوێزی سووریا لە تاران، تیشکی خستە سەر پێشینەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات و وتیشی: ئێران و سوریا بەردەوام خاوەنی پەیوەندییەکی ھەڵکەوتەو ستراتژی بوونە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»  وێڕای ئاماژە کردن بە ھاوکاریی پەرلەمانیی نێوان ئێران و سووریا وتیشی: پەرە پێ دانی پەیوەندیی پەرلەمانی، ڕۆڵێکی کارای دەبێت لە گەشەی ھاوکاریی ھاوبەش و دیارە دیپلۆماسیی پەرلەمانیی دوو وڵاتیش یارمەتییەکی بەبڕشتانەی وەدی ھاتنی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا دەدات.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»  لە بارەی ھاوکاریی ستراتژیی ئێران و ڕووسیاو سوووریاش وتی: تاران و مۆسکۆو دیمەشق ھاوکاریی ستراتژیی خۆیان بەردەوام دەکەن و بەرنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ستەمکارانەی دوژمنان لەو فەکتەرە ھەرەگرینگانەی ھاوکارییەکانی نێوان سێ وڵات دێنە ئەژمار.

«عەدنان حەسەن مەحمود» باڵوێزی سووریا لە تارانیش لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی بە گرینگ و ستراتژی زانی و وتی: خەڵک و دەوڵەتی سووریا قەدرزانی داکۆکییە کاراکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.

باڵوێزی سووریا لە تاران ھەروەھا وێڕای ڕێزگرتن لە یادو لەخۆبردووییەکانی سەرداری ژەنراڵی شەھید «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ھەرەس ھێنانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە بواری سیاسی و سەربازی، لە ئێستادا وەک شەڕی ئابووری و گوشار خستنەسەر خەڵکی سووریا خۆی دەر خستووە کە دیارە لەم گۆڕەپانەش  دا ھەر سەرکەوتوو دەبین.