May 20, 2020 01:05 Asia/Tehran
  • وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران: ئەورووپا با ھەنگاوگەلێکی بوێرانە لە ھەمبەر دڕندایەتییەکانی ئیسرائیل ھەڵبێنێ

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە توییتێکدا نووسی: ئەورووپا گوێ لە ویژدانی جیھانی ڕاگرێت و ھەنگاوگەلێکی بوێرانە بۆ بەرەڤانی کردن لە فەلەستنینیەکان لە بەرامبەر دڕندایەتییەکانی ئیسرائیل ھەڵبێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەزگای دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم توییتەی دا نووسیویەتی: لە کاتی دامەزرانی ناشەرعیی ڕژێمی زایونی، ئەورووپا چاوی بەڕووی فەلەستینییەکاندا ھەڵ نەھێناوەو ئەمەش وایکردووە کە کارەساتگەلێکی قورسیان بە سەردا بسەپێت.

لەم توییتەدا ھاتووە، ئیدی کاتی ئەوە گەییشتووە کە ئەورووپا گوێ لە ویژدانی جیھانی بگرێت و ھەنگاوگەلێکی بوێرانە بۆ بەرەڤانی کردن لە فەلەستنینیەکان لە بەرامبەر دڕندایەتییەکانی ئیسرائیل ھەڵبێنێ.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە پێی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەموو وڵاتان و بە مەبەستی ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە شێوەی تۆکمەوتەواو، بەرنامەکانب تایبەت بە ڕۆژی جیھانیی قودس ئەمساڵ جیاواز لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو لە وڵاتانی جۆربەجۆر بە ڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ