May 20, 2020 12:14 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی ئوممەتی واحیدەی ئیسلامی، ڕێگای لەنێوبردنی ڕژێمی ئیسرائیلە

سەرۆکی کۆگەی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان، پێکھاتنی ئوممەتی واحیدەی ئیسلامیی، وەک ڕێگای لەنێوبردنی ڕژێمی ئیسرائیل لێکدایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» سەرۆکی کۆگەی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دووھەمین ڕۆژی کۆنگرەی نێونەتەوەیی «قودسی پیرۆز» کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەشی مەجازی دا بڵاو کرایەوە،ڕایگەیاند: ھەرکەسێک دەبێ لەم ئوممەتی واحیدەی ئیسلامییەدغا وێڕای پەیڕەوکردنی بۆچوونەکانی ئیمام خومەینی(رە)، ناکۆکییەکان وەلا بنێت و ھەمووان دەبێ لە تەنیشتی یەکتردا بجوڵێنەوە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» وتیشی:ئەم ئوممەتی واحیدەی ئیسلامییە دەبێ بەرنگاری ھەرچەشنە ھەنگاوێک بێتەوە کە وەکوو تاوان و دڕندەکاری بەرامبەر بە مرۆڤ ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی کۆگەی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان  بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ڕۆژی قودس دا دنیای ئیسلام دەبێ بەگژ ڕژێمی زایونی دا بچێتەوە، وتیشی: ڕژێمی زایونی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە جیھانێک لەنێو دەبات.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» وێڕای پێی داگرت: ڕژێمی زایونی داڕشتی باوو سەرەکیی دیموکراسیی پێشێل کردووەو پابەندی ھیچکام لە پەیمان و بڕیارە نێونەتەوەییەکان نییە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە پێی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەموو وڵاتان و بە مەبەستی ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە شێوەی تۆکمەوتەواو، بەرنامەکانب تایبەت بە ڕۆژی جیھانیی قودس ئەمساڵ جیاواز لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو لە وڵاتانی جۆربەجۆر بە ڕێوە دەچێت.