May 20, 2020 14:05 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: مقۆمقۆی کۆتایی ھاتنی ئیسرائیلی داگیرکەر لە شەقامەکانی تەلەبیب دا دەگاتەگوێ

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئینتیفازەی گەلی فەلەستین لە بارنەی سەرزەوینە داگیرکراوەکانیش ترازاوەو چووەتە قۆناغێکی چارەنووس سازەوە، پێی داگرت:مقۆمقۆی کۆتایی ھاتنی ئیسرائیلی داگیرکەر لە شەقامەکانی تەلەبیب دا دەگاتەگوێ.

سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە وتیشی: قوڵایی ستراتژیای دیالۆگی «خۆڕاگریی بە تەوەرەی فەلەستینەوە» بە کنەکردنێکی بەربڵاو لە جوگرافیای قودس و سەرزەوینەکانی گردوپەڕی، لێبڕاویی داگیرکەرانی توشی سستی و لاوازی کردووە.

سەرلەشکر باقری وتیشی: رایونیزم کە لە سای پشتیوانیی ئەمریکاو ھاوپەیمانە چەپەڵەکانی بە دڕندەکاریی بێ وچان ماوەی ٧٢ ساڵە، زاڵیەتییەکی شەیتانیی بە سەر فەلەستین دا سەپاندووە، ئەمڕۆ بە باشی لەوە تێ گەییشتووە کە، ئەوانەی وا بنکەی سەرەکیی ستەم کردن و چەوساندنەوەی گەلی فەلەستین و داگیرکردنی نیشتیمانی باوباپیرانیان بوونە، ئەمڕۆکە بۆخۆیان لە زۆنگاوێکی قوڵی ڕووداوو گرفت و تەنگژەدا چەقیون و ئیدی ناتوانن بەردەوامیی ژیانی ڕژێمی زایونی دەستەبەر کەن.

سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ڕێ و ڕەسمەکانی ڕۆژی جیھانیی قودسی ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە شێوازی جۆربەجۆر بەڕێوە دەچێت، وتیشی: گەلانی بیرئازاد، حەقخواز، دژە ستەم و زاڵیەتی ھەڵنەگر بە سەربەرزی و لێبڕاویی خۆیان ھاواری ڕزگاریی قودسی پیرۆز بەرز دەکەنەوە کە وەدەرنانی ئەمریکای دڕندەو تیرۆریزم لە ناوچەکە پێشەکیەکەی دەبێت.

سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرکردەکانی کۆشکی سپی بە پێچەوانەی ئەو خەرجە قورسە نزیکەی نۆ تریلیۆن دۆلارییەی کە لە ناوچەکەدا کردوویانە، ئیدی توانای ژەندنی کەڕڕەنای جەنگیان نییە، پێی داگرت: گەل و ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕیزی پێشەوەی بەرەی یەکگرتووی دژی زایونین و یارمەتیی ئازادیی گەلی فەلەستین دەدەن.

ڕۆژی جیھانیی قودس ئەمساڵ ٢٢ی مای ٢٠٢٠ ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی.