May 20, 2020 18:02 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی : ئەمریکا ئەگەر بێتوو  ڕێگرییەک ساز کات وەڵامێکی گورچکبڕی دەردێتەوە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕێگری کردن لە نەوتبەرەکانی ئێرانی بە پێچەوانەی یاساوڕێساو ئاسایشتی نێونەتەوەیی زانی و وتی: ئەمریکاو دەستەڵاتدارانی دیکەش دەزانن کە ئەگەر بێتو ڕێگرییەکانیان توندتر بێتەوە، ئەوسا وەڵامێکی لێبڕاوانەو گورچکبڕیان دەدرێتەوە.

ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، ڕێگرییەکانی ئەمریکا بۆ نەوتبەرەکانی ئێرانی بە جۆرێک جەردەیی دەریایی زانی و پێی داگرت: ڕێگرتن لە نەوتبەرەکان بە پێچەوانەی یاساوڕێساو ئاسایشتی نێونەتەوەییە کە دیارە ھەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ھەم ئەو وڵاتانەش کە لە بارەی داب و نەریت و ئاسایشتی ئاوەڕێکانەوە ھەستیارن، دەبێ لە ھەمبەر ئەم بابەتەدا کاردانەوە لە خۆیان پیشان بدەن.

 سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» ھەروەھا لە بارەی ھەڵس و کەوتی ناشایستی ئەمریکا لە بارەی ڕێگرتن لە ھەڵوەشانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران وتی: ئەمریکییەکان لەم ڕۆژانەدا خەریکی پەلەقاژەن بۆ پێشگرتن بە ھەڵگیرانی بەرتەسکیەکان، بەڵام دیارە ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی چەکەمەنی مافی ڕەوای ئێرانەو قەت چاوپۆشیی لێ ناکرێت.

 وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئەنوەشی وەبیر ھێتنایەوە کە، ئەمریکییەکان لە بەر ئەوەی کە لە بەرجام کشاونەتەوە، ئیدی بۆیان نییە بڕگەکانی وەک بەڵگە بھێننەوە، چ جای ئەوەی کە بیانەوێ پشتی پێ ببەستن و بە درۆیەکی بەناو پێشگرتن بە ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان ، لەمپەرێک قوت کەنەوە.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوپێش بە پێچەوانەی وتەکانی ڕابردووی، بانگەشەی کرد کە،ئەمریکا بەشداری بڕیارنامەی٢٢٣١ەو بە پێی بڕگەی ١١ی ئەم بڕیارنامەیە دەکرێ داوای درێژکرانەوەی ماوەی قەدەغەی چەکەمەنی بۆ ئێران بکرێت.