May 21, 2020 13:30 Asia/Tehran
  • بڵاوبوونەوەی ڕاستەوخۆی وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ئوممەتی جیھانی ئیسلام لە ڕۆژی جیھانیی قودس دا

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سبەینێ ھاوکات لەگەڵ دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزو ڕۆژی جیھانیی قودس، لە ڕێگای کەناڵە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکانەوە لەگەڵ ئوممەتی ئیسلام قسە دەکات.

بنکەی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامیی ڕۆزی پێنج شەممە ڕایگەیاند: وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نیوەڕۆی سبەینێ ھەینی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکان بڵاو دەبێتەوە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە پێی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

ڕۆژی جیھانیی قودس ئەمساڵ ٢٢ی مای ٢٠٢٠ ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی.

لەڕۆژی جیھانیی قودس دا،گەلانی ئازادیخوازی جیھان لە وڵاتانی جۆربەجۆر، ڕق و بێزاریی خۆیان لە بارەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس و زایونییەکان دەربدەبڕن و داکۆکیی لێبڕاوانەیان لە جەماوەری چەوساوەی فەلەستین ڕادەگەیەنن و ھاواری دادخوازی و ڕزگاریی قودسی پبرۆز بەرزدەکەنەوە.