May 21, 2020 19:56 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکا ناتوانێ گەلی خۆڕاگری ئێران بە چۆک دا بێنێ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: گوشارە توندو دەگمەنەکانی ئەمریکا، ناتوانێ گەلی خۆڕاگریی ئێران بە چۆک دا بێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی بەھرە وەرگرتن لە گەڵاڵە نیشتیمانییەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان و دەستپێکی ھەڵمەتی دامەزراندنی سەکۆو پەرە پێ دانی کەرتی ١١ی پارسی باشووری کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوە چوو، وتیشی: ھەم ڤایرۆسی ئەمریکی و ھەم ڤایرۆسی کۆرۆنا ناکاریگەر نین، بەڵام دیارە ئەم ڤایرۆسانە ناتوانن گەلی ئێران لە ڕێبازی گەشەو پێشکەوتن پەک پێ بخەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: گەلی ئێران سەربەرزەو بە سەربەرزیش دەمێنێتەوەو لەم گرفتانەی ئێستای تێپەڕ دەبێت و خەڵکانی دیکەش یارمەتی دەدات و ھەمیشە یاروھاوڕێی چەوساوەکان لەوانە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین دەبێت.

سێ گەڵاڵەی گەورەی ئاوی، ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی وەزیری جیھادی کشت و کاڵ و بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەڕێوەبەرایەتی کردنی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەشێوەی ڤیدۆکۆنفرانس لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری وزە لە باکووری ئەم پارێزگایەدا کەوتنەگەڕ.

ھەروەھا دامەزراندنی یەکەم «جێکت سەکۆ»ی کەرتی ١١ پارسی باشووری لە باشووری ئێران بە مەبەستی ھەڵقەندنی ١٢ ئاڵقە بیری وەبەرھێنان لە شوێنی یەکەم ھەرێمی گازیی ئەم گەڵاڵەیە لە سنووری نێوان ئێران و قەتەر لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ