May 22, 2020 10:33 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ڕۆژی قودس، ڕۆژی ڕەنگدانەوەی یەکگرتن و ھاوپشتیی ئوممەتی ئیسلامی لە ئاراستەی ڕزگارکرانی یەکەم ڕووگەی موسڵمانان و بەرنگار بوونەوەی مەترسیی زایونیزم و ئیستیکباری جیھانییە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە، پێی داگرت: دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، وەبیرھێنەرەوەی بۆنەیەکی گرینگی جیھانییە کە بە دەستپێشخەریی «ئیمام خومەینی» دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس تۆمار کرا ھەتا یەکانگیر بوون و یەکگرتنی موسڵمانانی جیھان لەمەڕ داکۆکی کردن لە خەباتی جەماوەری فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکەرانی زایونی پبشان بدات.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا ھاتووە: شاری بەیتولموقەددەس وەک بەشێک لە سەرزەوینی فەلەستین ھەر لە سەرەتای داگیرکرانی ئەم سەرزەوینەوە لە تاڵان و بڕۆی ئاسەوارە ئیسلامی و مێژوویی و پێناسەییەکانی لە لایەن زایونییە داگیرکەرەکانەوە لە ئەماندا نەبووەو لە چوارچێوەی سیاسەتی بەجولەکەکردن دا دۆژ لەدوای ڕۆژ جێگاو گەڕەکە کۆنە ئیسلامییەکانی ئەم شارە کاول کراوەو دانیشنووانی ڕەسەنیشی ھەڵوەداو ئاوارە کراون و کۆچبەرانی زایونیی زیاتر لەم شارەدا نیشتەجێ کراون.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر بەردەوامیی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕ پشتگری کردنی خەباتی جەماوەری فەلەستین و بەرنگار بوونەوەی تاوانکاران، داوای لە تەواوی گەلانی موسڵمان و بیرئازادی جیھان کرد ھەتا بە گوشار خستنەسەر دەوڵەت و دامەزراوە فەرمی و مافەوانییە نێونەتەوەییەکان،بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە یاسایی و مڕۆڤییەکانیان سەبارەت بە داکۆکی کردن لە مافی جەماوەری فەلەستین و کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری و ڕاگرتنی دڕندەکاریی زایونییەکان ھان بدەن.