May 22, 2020 14:08 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: دەبێ گۆڕەپانی جیھاد لە تەواوی سەرزەوینەکانی فەلەستین پەرە بستێنێ

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەردەوامیی خەبات و پەرە پێ درانی گۆڕەپانی جیھاد لە تەواوی سەرزەوییەکانی فەلەستین دا، وتیشی: بێ گومان ڤایرۆسی زایونزیم ھێندە ناخایەنێت و بە ھیممەت و بڕوامەندی و خیرەتی لاوان، لەم ناوچەیە خاشەبڕ دەکرێت.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە، وێڕای ئاماژە کردن بە دەستپێکی قۆناعێکی تازە لە لە بواری خەبات لە پێناوی فەلەستین دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و ھاتە مەیدانی بەرەی خۆڕاگری و گێڕدرانی ھاوسەنگی و باڵانسی دەستەڵات بە قازانجی خەباتکاران، باسی حەوت ڕاسپاردەی گرینگیان کرد لە بارەی بەردەوام کرانی جیھادی گەورەوپیرۆزی ئێستاوە.

«بەرتەسک نەکردنەوەی پرسی فەلەستین بە پرسێکی بەس فەلەستینی و یان ئەوپەڕی عەرەبی، ڕزگارکرانی تەواوی سەرزەوینی فەلەستین لە (بەحرەوە ھەتا نەھر)و گەڕانەوەی تەواوی فەلەستینییەکان بۆ سەرزەوینی خۆیان، خۆبواردن لە متمانەکردن بە ھێزە ملھوڕەکانی ڕۆژئاواو کۆڕوکۆمەڵە پێوەبەستراوەکانی جیھان و ھێندێک لە دەوڵەتە شوێنکەوتووە بێ ئابڕووەکانی ناوچەکە، ویست و داخوازییە بەبڕشتانەکانی لاوانی بەخیرەت لە جیھانی ئیسلام، خەباتی دژی ڕاستییە کوشندەو زیانبەخشەکان، بەردەوامیی خەبات و پەرە پێ دانی گۆڕەپانی جیھاد لە تەواوی سەرزەوییەکانی فەلەستین» ئەو حەوت ڕاسپاردە گرینگەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بوون.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دیاری کرانی ڕۆژی قودسیان بە دەستپێشخەرییەکی زیرەکانەی ئیمام خومەینی(رە) زانی وەک ئاڵقەی پەیوەندی دەر لە ئاراستەی ھاودەنگ کردنی موسڵمانان لە بارەی قودسی پیرۆز و فەلەستینی ستەملێکراوەوەو وێڕای ئاماژە کردن بە پێشوازیی گەلان لە ڕۆژی قودس، وتیشی:

سیاسەتی گشتیی ئیستیکبارو زایونیزم کاڵ کردنەوەی پرسی فەلەستین لە زەینی کۆمەڵگا موسڵمانەکان و پاڵ پێوەنانی بەرەو لەبیرچوونەوەیە. بەڵام دەستبەجێ ترین ئەرک بەرنگار بوونەوەی ئەم خیانەتەیە و دیارە خیرەت و بڕوابەخۆبوون و زیرەکایەتیی ڕۆژلەدوای ڕۆژی گەلانی موسڵمان ماوەی لەبیر چوونەوەی نادات.

ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی شەھیدانی قودس، ھەر لە شێخ ئەحمەد یاسین و فەتحی شەقاقی و سەیید عەبباس موسەوییەوە بگرە ھەتا سەرداری گەورەی ئیسلام و سیمای ھەرگیزلەبیر نەکراوی خۆڕاگری، شەھید قاسم سولەیمانی و خەباتکاری مەزنی عێراقی شەزید ئەبومەھدی موھەندیس و شەھبدانی دیکەی قودس، جەختی کرد:ھۆکاروتاوانباری سەرەکیی کارەساتی داگیرکرانی فەلەستین، دەوڵەتەکانی ڕۆژئاواو سیاسەتە شەیتانییەکانیان بوو و ئەوەش کە دەبێ بڕوات و نەمێنێ دیارە نیزامی زایونیستی و زایونیزمە.