سێی جۆزەردان ساڵھاتی رزگارکرانی خوڕەمشار
May 23, 2020 11:39 Asia/Tehran
ئەمڕۆ شەممە سێی جۆزەردان ساڵھاتی رزگارکرانی خوڕەمشار لە باشووری رۆژاوای ئێران لە ساڵی 1982 دایە . ئەم رۆژە لە رۆژژمێری ئێراندا وەک رۆژی خۆڕاگری و فیداکاری و سەرکەوتن ناودێر کراوە .
لە ساڵانی پڕ لە شانازیی بەرگریی پیرۆزدا ، چەندین رووداوی گەورە و گرنگ تۆمار کراون کە رۆژی سێی جۆزەردان رۆژی رزگار کردنی شاری خوڕەمشار لە ژێر پۆستاڵی ئەرتەشی داگیرکەری رژێمی بەعسی سەدام لەوانە .
رزگارکردنی شاری خوڕەمشار لە گرنگ ترین ئامانجەکانی ھەڵمەتی بەیتولموقەدەس لە ساڵی 1982 دا بوو کە ئەم شارە دوای 578 رۆژ لە داگیر کرانی لە لایەن رژێمی بەعسەوە رزگار کرا .
داستانی رزگار کردنی خوڕەمشار لە ھەموو رەھەندێکەوە بریتی لە سەربازیی و فەرھەنگیی ، خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی شوڕشی ئیسلامیی ئێران و تا ھەمیشە لە یاداندا دەمێنێ .