حوزه‌یران 27, 2020 10:07 Asia/Tehran
  • 33 ساڵ بەسەر کیمیابارانی سەردەشتەوە تێپەڕی

کاتژمیرى (۴:۳۰)سه‌ر له‌ئیواره‌ى (۷)ى پووشپه‌ڕى (۱۳۶۶)ى هه‌تاوى، فڕۆکەکانی ڕژیمى به‌عسی عێراق‌، به‌ گازى کیمیاوى شارە جوانه‌که‌ی (سه‌رده‌شت)یان، له چوار لای قه‌ره‌باڵغی شارەکە و گوندى ڕه‌شه‌ هه‌رمێ لە رۆژاوای ئەو شارەیان به سی گازی مێشک و دەمار (تابون، سارین، سومان) و سیانوژه‌ن بۆردومان کرد.

 

به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له ھەمان رۆژدا  زیاتر له‌ (١١٠) که‌س به‌ گازى کیمیاوى گیانیان له ‌ده‌ست دا  و دواتریش ژماری شەھیدانی ئەو کارەساتە زیاتر بوو و زیاتر له‌ (٨) هه‌زار که‌سیش له پیر و لاو، ژن و منداڵ بریندار و ژه‌هراوى کران.

شارى سه‌رده‌شت یه‌که‌مین شار بووه‌ له‌ جیهاندا که‌ تا ئه‌و کات بۆردوومانى کیمیایى کرابوو و لە ھەمان ساڵدا ( ساڵی 1366 ی ھەتاو 1988 ی زایینی ) کارەساتەکەی ھەڵەبجە روویدا .

ئێستاش دوای تێپەڕینی 33 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە ، بەرکەوتوانی شیمیایی ئەو شارە ئازار دەکێشن و ساڵ نیە یەک دوو کەس لەوان بە ھۆی نەخۆشی و ئازاری سیەکانیان گیانیان لەدەست نەدەن .

کاتێ لە سەردەمی شەڕی داسەپاوی رژێمی بەعسی سەددامی، بەبەرچاوی ھەموو دونیاوە سەردەشت کیمیاباران کرا و گەورە ھێزکان متەقەیان لێوە نەھات و تەنانەت ھەندێ لەوان بە ئاشکرا و بە نھێنی پشتگری رژێمی فاشیستی سەدامیان دەکرد ، رێگا خۆش بوو بۆ ئەوەی کە ئەو رژێمە چەند مانگ دواتر و لە مانگی رەشەمەی ھەمان ساڵدا شاری ھەڵەبجە کیمیاباران بکات و 5 ھەزار مرۆڤی بێتاوان بە گازی شیمیایی بخنکێن .

بەرز و نەمر بێ یادی شەھیدانی کیمیابارانی سەردەشت و ھەڵەبجە .

سەرپەیڤ