ته‌مووز 04, 2020 19:59 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی ناڕەزایەتیی نوێی ئێران لە بارەی کاریگەریی بایکۆتەکان لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا

جێگری مافەوانیی سەرۆکی کۆمای ئیسلامیی ئێران باسی تۆمارکرانی ناڕەزایەتیەکی نوێی کرد لە دیوانی نێودەوڵەتیی دادڤانی لە بارەی کاریگەریی بایکۆتەکان لە سەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران .

لۆعیا جونەیدی جێگری سەرۆ کۆماری ئێران بۆ کاروباری مافەوانیی  رۆژی شەممە گوتی : بە پێشنیاری جێگرایەتی مافەوانیی سەرۆک کۆماریی ناڕەزایەتیەکی نوێ لە دیوانی نێودەوڵەتیی داد  لە بارەی کاریگەریی نامرۆیی و دژە مافی مرۆڤی ئەمریکا لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا .

سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران بەر لەوە لە چەندین نامەی جیاجیادا بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی جیهانیی تەندروستیی و سەرۆکی یوونیسێف ، لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکانی ویست لە بەرامبەر بایکۆتە ستەمکاریەکانی دژی گەلی ئێران و هەنگاوی یەک لایەنەی ئەمریکا بە ئاڕاستەی دابین کردنی خۆراک و دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی بێدەنگ نەبن .