ته‌مووز 13, 2020 12:31 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە هەواڵی فرۆشتنی دوورگەیەک بە چین

وەزیری دەرەوەی ئێران دەنگۆکان وەکوو فرۆشی دوورگەی کیش لە بەڵگەی هاوکاریی ئێران و چینی بە ڕق و قینی دوژمنانی گەشەی پێوەندی ئێران و چین وەسف کرد.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولفەزل عەموویی لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی  پەرلەمان  وتی: لەو کۆبوونەوەدا وەزیری دەرەوە و جێگرەکانی دوایین هەواڵ و شرۆڤەکان سەبارەت بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی و ڕێککەوتنی گشتیی هاوکاریی ئێران و چینیان پێشکەش کرد.

ناوبراو سەبارەت بە قسەکانی وەزیری دەرەوە لەسەر رەوتی پێکهێنانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی هاوکاری ٢٥ ساڵە لەگەڵ چین وتی: زەریف لەو بارەوە وتوویە کە ئێران و چین پێوەندییەکی ستراتیژیکیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزی بەرانبەر هەیە.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتیشی: بە پێی قسەی وەزیری دەرەوە، ڕەوتی پێکهێنانی ئەو ڕێککەوتنە بە سەفەری شی جین پینگ بۆ تاران لە ساڵی ١٣٩٤ دەستی پێکرد و دوو وڵاتەکە لەو سەفەرەدا بڕیاریان دا تا نەخشە ڕێی درێژخایەن دابڕێژن و لایەنەکان هێشتا خەریکی دانوستان لە سەر ئەو ڕێککەوتنەن.

عەموویی باسی کرد: وەزیری دەرەوە لە شرۆڤەی لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنە، لەسەر لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی لە پێکهێنانی ئەو ڕێککەوتنە جەختی کردەوە و دەنگۆگەلێک وەکوو فرۆشی دوورگەی کیش و فرۆشی نەوتی هەرزانی ڕەت کردەوە و ئەوەی بە هۆی دوژمنایەتی لە گەشەی پێوەندی ئێران و چین وەسف کرد.

سەرپەیڤ