ئاب 03, 2020 22:45 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا

سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا جەختیان کردەوە لەسەر گەشەی ئاڵووێری ئابووریی و نەھێشتنی لەمپەرەکان .

محەمەد باقز قالیباف رۆژی دوشەممە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا شەنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھیوای خواست پێوەندیی دوو وڵات لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەڵوەتی و ناوچەییەکاندا پەرە بستێنێ  و بە تایبەت ھارکاریی دوو وڵات لە چوارچێوەی داینشتنی ئاستانە بەردەوام بێت . 

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش بە ئاماژە بە پێویستیی گەشەی پێوەندیی ھەمە لایەنەی تاران و ئانکارا گوتی : دراوسێیەتی و نزیکیی فەرھەنگیی و پێوندیی مرۆیی خەڵکی دوو وڵات لەسەر پێویستیی  پێوەندیی دوو قۆڵیی جەخت دەکاتەوە و سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات  لەم پێناوەدا لەپێوەندیی نزیک دان . 

سەرپەیڤ