ئاب 05, 2020 00:38 Asia/Tehran
  • ھاودەردی دەربڕینی زەریف لەگەڵ دەوڵەت و گەلی لوبنان

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە وێڕای داخ و مەخابن دەربڕینی قوڵی خۆی لە بەر ڕووداوی تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت، لەگەڵ دەوڵەت و گەلی لوینان و بنەماڵەی قوربانییانی کارەساتەکە ھاودەردیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» لە توییتێردا بە زمانی عەرەبی و ئینگلیسی، وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ دەوڵەت و گەلی لوبنان و بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتەکە، ڕایگەیاند: دڵی ئێرانییەکان لەم کارەساتە گەورەیەدا لەگەڵ گەلی لوبنانە.

زەریف ھەروەھا پێی داگرت: ئێران وەک ھەموو جارێک ئامادەیە بە ھەر جۆرێک کە پێویست بکات یارمەتیی لوبنان بدات.

سەیید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش تەقینەوەی گەورەی ڕۆژی سێ شەممەی لە بەندەری بەیرووت و کوژران و بریندار بوونی سەدان کەس لەو کارەساتە دڵتەزێنەی بە جێگای داخ و نیگەرانی زانی و وتیشی: ئێران بە داخ و مەخابنێکی زۆرەوە  دەنگوبتسی ئەم کارەساتە پێ و شوێن دەگرێت.

موسەوی وێڕای ڕاگەیاندنی ھاودەردیی و سەرەخۆشیی گەل و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەل و دەوڵەتی لوبنان، لە سەر ئامدە بوونی ئێران بۆ یارمەتی دانی خوشک و برایانی لوبنانی پێی داگرت. 

سەرپەیڤ