ئاب 05, 2020 02:40 Asia/Tehran
  • ھاودەردی دەربڕینی ڕەحمانیی فەزلی لەگەڵ وەزیری نێوخۆی لوبنان

وەزیری نێوخۆی ئێران دوابەدوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت بە بڵاو کردنەوەی نامەیەک لەگەڵ ھاوتا لوبنانییەکەی خۆی ھاودەردی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نێوخۆ، «عەبدۆڕەززا ڕەحمانیی فەزلی» شەوی چوارشەممە لە نامەیەک دا ڕوو لە «موحەممەد فەھمی» وەزیری نێوخۆی کۆماری لویبنان، وێڕای ھاودەردی دەربڕین و سەرەخۆشی کردن لە جەماوەری ئەو وڵاتە کە لە بەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت، تازییەدار بوونە، جەختی مرد، وەزارەتی نێوخۆ لە چوارزچێوەی سیاسەتەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ ھەرچەشنە یارمەتی دان و فریاکەوتنێکی زەبر وێکەوتووان بەتەواوی ئامادەیە.

دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا.

سەرپەیڤ