ئاب 06, 2020 01:44 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای کارەساتە دڵتەزێنەکەی بەندەری بەیرووت

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی دوابەدوای ڕوودانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی بەندەری بەیرووت لەگەڵ خەکی لوبناندا ھاودەردیی دەربڕی.

لە پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کەلەھەژماری توییتێری بنکەی ڕاگەیاندنی«KHAMENEI.IR» دا بڵاو بووەوە، ھاتووە:لە کارەساتی دڵتەزێنی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت کە بووە ھۆی کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک و زەرەروزیاتی قورس، لەگەڵ شارومەندانی ئازیزی لوبناندا ھاودەردین و لە تەنیشتیانداین.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەی ئەم پەیامەی دا جەختی کردووە کە، پشوودرێژی لە بەرامبەر ئەم ڕووداوە، دەبێتە لاپەڕەیەکی زێڕین لە شانازییەکانی لوبنان.

دوابەدوای گڕگرتنی بەربڵاوی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەی ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە ھەمارەکانی گردوپەڕ کە ھەڵگری «نیترات ئامۆنیۆم» بوون ڕووی دا. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ھەتا ئێستا لە ئەنجامی ئەو کارەساتە لانیکەم ١٥٠ کەس کوژراون و پتر لە چوار ھەزار کەسیش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ