ئاب 08, 2020 16:06 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 132 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری, ڕایگەیاند : 2125 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو دەستنیشان کراون.

ڕاشیگەیاند: 324هەزار و 692کەس تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوونه لە ئێران.

تا ئێستا 18 هەزار و 264 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

تا ئەمڕۆ 282 هەزار و 122 کەس لەم نەخۆشیە ڕزگاریان بووە.

سەرپەیڤ