ئاب 09, 2020 20:10 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەری ڕۆژئاوای ئێرانی ھەژارند

بوومەلەرزەیەک بە ڕادەی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ گردوپەڕی قەسری شیرین لە ڕۆژئاوای ئێران و خانەقینی عێراقی ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران سەر بە زانکۆی ژیۆفیزیکی زانکۆی تاران، ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر ١و ٤٦ خولەک و ١٩ چرکە لە قوڵایی ھەشت کیلومەتریی زەوی دا ڕووی داوە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە خانەقینی عێراق ڕاگەیەندراوە.

لە بارەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ