ئاب 10, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • دەسپتپێبوونەوەی ئاڵووێری تیجاریی ئێران و عێراق لە رێگەی سنوری شەڵەمچەوە

رێکخراوی دەروازە سنووریەکانی عێراق راگەیاند هەڵمەتی ئاڵووێری تیجاریی لە گەڵ ئێران لە سنووری زەوینیی شەڵەمچە دوای 9 رۆژ وەستان بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ جارێکی دیکە دەسپێبووەوە .

عەلا ئەلقەیسی لەمبارەوە گوتی : هەڵمەتی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران دەسپێبووەتەوە و رۆژانی یەکشەمە وچوارشەممەی هەر حەفتەیەک 250  بارهەڵگر کاڵا دەگوازرێتەوە .

 ئەلقەیسی وتیشی: بە دوای راگێندرانی قەدەغەی هاتوچۆ لە رێکەوتی 31 تەمووز تا هەشتی ئاب بە مەبەستی رێگرتن لە تەشەنا کردنی پەتای کۆرۆنا لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان ، ئاڵووێری بازرگانیی سنووری شەڵەمچە وەستابوو .

ئێران و عێراق پێنج دەروازەی سەوونریی هاوبەشیان هەیە کە دەروازەی سنوریی شەڵەمەچە لە نێوان هەردوو پارێزگەی بەسرە و خوزستان هەڵکەوتووە .

سەرپەیڤ