ئاب 11, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • ڕەبیعی: ئێران لێبڕاوانە وەڵامی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی ئانتریک کارانە دەداتەوە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامەر بە بڕیارنامەی پێشنیار کراوی ئەمریکا بۆ بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لێبڕاوانە وەڵامێکی گونجاوی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی ئانتریک کارانەو نایاسایی دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەلی ڕەبیعی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە دەریڕینی ئەمەی کە ھەوڵی تێکدەرانەی ئەمریکا بۆ بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران دەبێتە ھۆی ناکامی و تەریک کەوتنەوەیەکی کترەساتباری دیکە بۆ واشێنگتۆن، وتیشی: پێداگرتنی ئەمریکییەکان لە سەر بەردەوام کردنی ڕێگایەکی سەرقرتاو ھیچ مانایەکی بێجگە لە جەھرکردن لە مەڕ پێمل بوونی ڕاستییەکان نییە.

ڕەبیعی وتیشی: ڕاستییەکەی ئەمەیە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سوورە لە سەر پاسەوانی کردن لە یاساوڕێساو داب و نەریت و ڕێککەوتنی نێوان وڵاتان و  شوورەوبەربەستێکی بەرزو دانەڕووخاوە لە ھەمبەر ئەمریکادا بۆسستەک کردنی کۆڵەکەکانی سەقام و ئاسایشتی جیھانی. 

وتەبێژی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمریکا بە نیازە بە کەڵک وەرگرتن لە گۆپاڵی ئەنجومەنی ئاسایشت، دژی دامەزراوە نێونەتەوەیی و میکانیزمە چەندلایەنەکان بجوڵێتەوە، جەختی کرد: ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا لە ڕاستی دا ڕابواردن بە میکانیزمی چەندلایەنەخوازانەیە.

سەرپەیڤ