ئاب 13, 2020 09:33 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و نەتەوەی سووریا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای پیرۆزکردنی ھەڵبژێردرانی «حەمودە سەباغ» وەک سەرۆکی پەرلەمانی سووریا،لە سەر بەردەوامیی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و نەتەوەی وڵاتی دۆست و برای سووریا پێی داگرت.

«موحەمەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بۆ «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریا دڵنیایی دەربڕی کە، لە خولی ئێستادا ھەروەک ڕابردوو بە ھاوکاریی نوێنەراتی پەرلەمانەکانی ئێران و سووریا، پەیوەندیی ستراتژیی نێوان ھەردووک وڵات لە بواری جۆربەجۆری دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی زیاتر لە جاران بەردەوام بکرێت.

قاڵیباف وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی داکۆکیی پەرلەمانەکانی ئێران و سووریا لە پەرەسەندنی ھاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات، بۆ نوێنەرانی پەرلەمان و دەوڵەت و گەلی خۆڕاگری سووریا ئاواتی تەندروستی و سەرکەوتنی ڕۆژلەدوای ڕۆژی خواست.

«حەمودە سەباغ» ڕۆژی سێ شەممە بە زۆرینەی دەنگەوە جارێکی تر وەک سەرۆکی پەرلەمانی سووریا ھەڵبژێردرا. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧ەوە سەرۆکی پەرلەمانی سووریایە.

سەرپەیڤ