ئاب 14, 2020 21:02 Asia/Tehran
  • ڕەزایی: فەلەستینی گەورە لە چۆمەوە ھەتا دەریا بەم زووانە ڕزگار دەبێت

سکرتێری کۆگەی گشتیی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی پێی داگرت: ھیچ خەباتکارێکی ئیسلامی و ھیچ بەخیرەتێکی عەرەب خەبانەت لە فەلەستین ناکات.

دوابەدوای ھەوڵە بێ وچانەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ،ھەردووک لا ڕۆژی پێنج شەممە ڕەزامەند بوون بە واژۆکردنی  ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.

«موحسین ڕەزایی» سکرتێری کۆگەی گشتیی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئێران ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا نووسی: فەلەستینی گەورە لە چۆمەوە ھەتا دەریا لە سای خیرەتی خەباتکاران و جەماوەرە پشوودرێژەکەی بەم زووانە ڕزگار دەبێت و بێ خیرەتەکانیش لە مێژوودا ون دەبن.

ڕەزایی وتیشی: ئەبوزەبی ماوەی دە ساڵە کە وڵاتەکەی خۆی کردووە بە بەھەشتی ئیسرائیل.

سکرتێری کۆگەی گشتیی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئێران  وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھیچ خەباتکارێکی ئیسلامی و ھیچ بەخیرەتێکی عەرەب خەبانەت لە فەلەستین ناکات، وتیشی: بەس بێ خیرەتەکانن کە لە پشتەوە خەنجەر دەوەشێنن.

سەرپەیڤ