ئاب 14, 2020 21:36 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی سازانێکی سەرشۆڕانەیە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕێککەوتنی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی بە سازانێکی سەرشۆڕانەو خەیانەت لە بایەخەکانی ئوممەتی ئیسلامی و ئارمانجی فەلەستین زانی.

«موحەممەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا لە کاردانەوە بەرامبەر بە ڕێککەوتنی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی نووسی: سازانی سەرشۆڕانەی دەستەڵاتدارانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان  لەگەڵ ڕژێمی تاوانباری زایونی، خەیانەت لە بایەخە مرۆڤییەکان، ئوممەتی ئیسلامی و ئارمانجی فەلەستینە.

قاڵباف وتیشی: بە خائینانی ئێستاو ئنەوانەی وا بە نیازی پەیوەست بوون بەم پرۆسەیەن وشداریی دەدەین کە خەباتی دژی ڕژێمی زایونی بەوپەڕی ھێزەوە بەردەوام دەبێت.

دوابەدوای ھەوڵە بێ وچانەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ،ھەردووک لا ڕۆژی پێنج شەممە ڕەزامەند بوون بە واژۆکردنی  ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.

سەرپەیڤ