ئه‌یلوول 20, 2020 16:17 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 183 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 183 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە   24هەزار و  301 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3097  کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 422 هەزار و   140کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  359 هەزارو 570 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ