ئه‌یلوول 21, 2020 09:55 Asia/Tehran
  • زەریف: ترەمپ ڕەوتەکەی بگۆڕێ

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ بەرلەوەی پۆمپێئۆ دروشمە پڕۆپاگەندەییەکەی(مەزنایەتی دەگەڕێنینەوە ئەمریکا) بکا بە دەسکایەی پێکەنینی جیهان، ڕەوت و شێوازەکەی بگۆڕێ.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە توئیتەردا نووسی: "جیهان دەڵێ هیچکام لە گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش نەگەڕاوەتەوە بەڵام جەنابی "ئێمە درۆمان کرد، ئێمە پێشێلکاریمان کرد، ئێمە دزیمان کرد" هەڕەشە لە گشت ئەو وڵاتانە دەکا کە خۆدەبوێرن لە ژیان کردن لەجیهانی هاوتەریبی ئەودا.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئەمن سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا(سی ئای ئەی) بووم ئێمە درۆمان دەکرد، پێشێلکاریمان دەکرد و دزیشمان دەکردو..."

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە توئیتێکی دیکەدا بەئاماژە بە توئیتی پۆمپێئۆ کە بایکۆتەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکانی ناوناوە بایکۆتەکانی "ئێمە" و داوای لەهەموو وڵاتان کردووە کە ئەو گەمارۆیانە جێ بەجێ بکەن، نووسی: بابەتێک کە سەبارەت بە تووشبووان بە شێتیی درۆهەڵبەستن-کەسانێک کە ناتوانن دەست هەڵگرن لە درۆکردنی نەخۆشانە- هەیە ئەوەیە کە ئەوان بە کردەوە لەتۆڕی گزیکاری و فریوی خۆیاندا وون دەبن.

پۆمپێئۆ رۆژی شەممە سەرباری نەیارەتیی جیهانی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەموو گەمارۆکانی رێکخراوی نەتەوەکان لەوان بایکۆتی چەکامێرانە دژ بەئێرانی دەس پێ کراوەتەوە.

سەرپەیڤ