ئه‌یلوول 24, 2020 14:47 Asia/Tehran
  • تەخت  ڕەوانچی: عەرەبستان سەرچاوەی ناپاوەجێییە لە ناوچەکەدا

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە بەکگرتووەکان، عەرەبستانی بە سەرچاوەی ناپاوەجێیی لە ناوچەکەدا زانی و وتی: ئایۆلۆژیای وەھابیی عەرەبستان ھەوێنی سەرەکی پێکھاتنی داعش و ئەلقاعیدە بووەو ئەم وڵاتە بە دۆلارە نەوتییەکانیەوە سەرەکی ترین پاڵپشتی دراڤیی ئەو گروپانەیە.

«سەلمان بن عەبدولعزیز» پاشای عەرەبستانی سەعودی لە حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دێرانی بە لە بەرگرتنی سیاسەتی ئاڵۆزی نانەوەو تێکدەرانە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی تۆمەتبار کرد.

«مەجید تەخت ڕەوانچی»نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە بەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە بوختانەکانی پاشای عەرەبستانی بە بێ بناغەو پوچەڵ زانی و وێڕای ڕەت کردنەوەی وتیشی: عەرەبستان بەوپەڕی داماوییەوە پەلەقاژەی ئەوە دەکات ھەتا بە بوختان کردن بۆ خەڵکانی دیکە، بیروڕای گشتی لە بارەی پێشینەی ڕەش و درێژماوەی خۆی ھەر لە داکۆکیی تیرۆریزمەوە بگرە ھەتا برەو پێدانی بیروباوەڕی توندڕەوانە، چاندنی تۆوی ڕق و دووبەرەکی، ھەوڵی تێکدانی سەقامی ناوچەکەو دڕندەمارییەکانی لەو دەست درێژکارییە شەش ساڵانەیەی بۆ سەر یەمەن چەواشە بکات.

وتیشی: عەرەبستان وەکو سەرچاوەی ناپاوەجێیی لە ناوچەکە، سەرەکی ترین پشتیوانی دراڤیی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق لە دەست درێژکاریی ھەشت ساڵەی بۆ سەر ئێران بوو.

ئەم دیپلۆماتە ئێرانییە جەختی لەوەش کردەوە کە سەرباری تەواوی ئەو دڕندەکارییانەی عەرەبستان کە بە ئاشکرا دژی مافەکانی نێونەتەوەیی ئەنجامی داون و بەرپرسایەتییەکی جیھانی بۆ ئەو وڵاتە دروست دەکات، کەچی سەرکردەکانی ئالی سەعود لە ھەنگاوێکی بە تەواوی نامرۆڤانەدا، ھێشتاش بەکارھێنانی قات و قڕی وەک شێوازێکی جەنگی و ھەروەھا پێشگرتن بە ناردرانی سووتەمەنی و خۆراک و دەرمان بۆ خەڵکی یەمەن ھەڵدەبژێرن.

سەرپەیڤ