ئه‌یلوول 24, 2020 16:56 Asia/Tehran
  • زەریف: ھەنگاوی بێ بەزەییانەو یەک لایەنە لە خەباتی دژی کۆرۆنا، تیرۆریزمی ئابووری و پزیشکییە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بۆ بەرنگار بووەنەوەی دوژمنی میکرۆسکۆپی و گشت داگری «کۆڤیدی_١٩» کە دەستەڵاتەگەورەکانی سەرباری ھێزی سەربازی و ئابووری و کەرەستەکانی پڕوپاگەندەیشان بە چۆک دا ھێناوە، دەبێ خاکەڕابین و ھاریکاریی یەکتر بکەین.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دانیشتنی ئۆنلاینی وەزیرانی دەرەوەی کۆنفرانسی «ھەڵس و کەوت و ھەنگاوی متمانەچێکەرلە ئاسیا(CICA) » وێڕای پێداگری لە سەر ڕۆڵی تەوەرەیی ئەم ڕێکخراوەیە لە بەرەوپێشبردنی چەند لایەنەخوازی و دەستەبەر کردنی ھاوکارییە گشتداگرەکان، وتیشی: بە دڵنیاییەوە یەکانگیر کردنی سەرچاوەکان بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی ھاوبەش لە ھەمبەر گرفتی گەورەی کۆڤیدی_١٩ پێویستە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەندامانی «(CICA) سیکا» دەبێ بە ھێزمەند کردنی ھاوکارییەکانیان لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوو ھاواھەنگ لەگەڵ ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی، ھەوڵ بدەن، پێشی داگرت: ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان و کەرامەتی مرۆڤی سەرووتر لە ھەموو شتێکە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئامادەی پەیوەست بوون بە دۆستان و دراوسێکانمان لە «سیکا» و گۆڕینەوەی زانست و پسپۆڕایەتین لەم ئەرکە گشتییەدا، وتیشی: تاکە ڕێگای زاڵ بوون بە سەر ئەم گرفتە ھاوبەشەی کە ھەڕەشە لە تەندروستی و ئاسایشتی نەتەوەکان دەکات، ھاوکاری بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی ھاوبەشە. 

سەرپەیڤ