ئه‌یلوول 24, 2020 20:00 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو ڕۆژی ڕێزنان لە شەھیدان و  خۆبەختکاران

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو ڕۆژی ڕێزنان لە شەھیدان و خۆبەختکاران، پێی داگرت: تێپەڕینی زەمەن نەیتوانیوەو ھەرگیزیش ناتوانێ یادی ڕێزمەندی شەھیدانی خۆشەویست لە لای گەلی ئێران بسڕێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی،  ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو ڕۆژی ڕێزنان لە شەھیدان و  خۆبەختکاران، فەرمووی: ئەم تابلۆ پرشنگدارە بەردەوام بە ناوی شەھادەت و یادی شەھیدانەوە بە ڕازاوەیی دەمێنێتەوە.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: پاشەکەوتی مێژووی بەردەوام بە تۆرەمەکانی ئێمە ھیواو بوێری و ئازایەتی دەبەخشێت ھەتا ھەنگاوەکانیان بەرەو ئامانجە بەرزەکان پتەوتر ھەڵگرن و ترسیان لە دوژمنایەتیی شەیتانە خەنناسەکانی دنیا نەبێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی پێشی داگرت: بەرەی دادگەری و حەق بەم توانایی و خۆڕێکخستنە ئیلاھییە بە سەرکەوتنی گەورە دەگات.

سەرپەیڤ