ئه‌یلوول 25, 2020 16:01 Asia/Tehran
  • چێکرانی یەکەم پێترۆ پاڵاوگەی تەواو خۆماڵی لە باشووری ئێراندا

چێکرانی یەکەم پێترۆ پاڵاوگەی تەواو خۆماڵی لە بەندەر عەبباسی باشووری ئێران بە ئامادە بوونی فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی چێکرانی یەکەم پێترۆ پاڵاوگەی ئێران لە بەندەر عەبباس، وتی: بە چێکرانی ئەم پێترۆپاڵاوگەیە، خۆبژیوی و سەربەخۆیی ئابووریی وڵات مسۆگەر دەبێت.

سەرلەشکر سەلامی وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران وتیشی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر ئەرکی بنکەی بنیاتنانەوەی «خاتەمولئەنبیا(ص)» زیاتر لە ٢٢٠ گەڵاڵەی ژێرخانیی گەورەی ئێرانی پێیە کە سەرباری بایکۆتەکان ناھێڵێ ھیچکامیان پەکیان بکەوێت و وەک ڕابردوو بە سەر دوژمناندا سەرکەوتوو دەبێت.

یەکەم پێترۆ پاڵاوگەی دروست کراوی ئێران بە بارستایی بەرھەمزێنانی ڕۆژانە ١٢٠ ھەزار بەرمیل شلەکی گازی، تۆکمەکاری کەرتەکانی پارسی باشوورییە و کەرەستەی سەرەتایی پێشەسازیی ڕستن، کەرەستەی شتن و پیشەسازیی پترۆشیمی بەرھەم دێنێ.

سەرپەیڤ