ئه‌یلوول 30, 2020 00:28 Asia/Tehran
  • زەریف بە بۆنەی لەدنیا دەرچوونی میری کوێت سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاند

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە پەیامێکی توییتێری دا، بە بۆنەی لەدنیا دەرچوونی میری کوێت سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە توییتێردا وێڕای سەرەخۆشی کردنی لە دنیادەرچوونی میری کوێت، نووسی: «ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت کە وێنەیەکی نێوتنڕەویی بۆ کوێت و ناوچەکە نەخشاند بوو، دڵی ئێشاندین. داوا لە خوداوەنڕی مەزن دەکەین کە ئەو بەڕێزە بخاتە بەر بەزەیی خۆی و دەوڵەت و جەماوەری کوێت لە سای دەوڵەتی تازەدا لە ئاسایشت و سەقام و پێشکەوتن و گەشەداری بەھرەمەند بکات.

«سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

میری کوێت لە مانگی ژوئیەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری «ڕۆچێستێر»ی ئیالەتی مینەسوتای ئەمریکا خەوێندرا بوو.

دەوڵەتی کوێت ڕۆژی سێ شەممە پاش لە دنیا دەرچوونی «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح»، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: «نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» کە پێشتر لە پلەی پاشمیری دا بووە وەک میری تازەی ئەم وڵاتە دیاری کراوە.

سەرپەیڤ