تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 01:44 Asia/Tehran
  • زەریف: بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی بانکەکانی ئێرانی ئیدانە کرد

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، بایکۆتەکانی تازەی ئێران دژی کۆمەڵێک لە بانکەکانی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکا دژی بانکەکانی ئێرانی ئیدانە کردو بە ھەوڵدانێک بۆ لەنێوبردنی ئەو میکانیزمانەش زانی کە بۆ بژاردنی نرخی خۆرام و داوودەزمان لە جەنگەی تەشەنای کۆرۆنادا بەکار دێن.

زەریف وتیشی: ڕژێمی ئەمریکا بە تەمایە لە جەنگەی تەشەنای دنیاداگری ڤایرۆسی کۆرۆنا پاشماوە میکانیزمە دراڤییەکانیش کە بۆ بژاردنی نرخی خۆرام و داوو دەرمان بەکار دێن، لەنێو بەرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێرانییەکان بەرگەی ئەم ستەمکارییە تازەیەش دەگرن، بەڵام دیارە پیلانگێڕان بۆ بەبرسیەتی ڕاگرتنی کۆمەڵگایەک تاوانێکی دژی مرۆڤانەیە.

زەریف وشداریشی دا کە، ھۆکاران و ڕاپەڕێنەرانی ئەم ھەنگاوە ملھوڕانەیە، لەگەڵ سزایەکی دادگەرانەدا بەرەوڕوو دەبنەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی تاران ١٨ بانکی ئێرانی خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە.

سەرپەیڤ