تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 22:21 Asia/Tehran
  • راوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی ھاریکاریی ستراتژیکی دوو وڵات

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چین لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی ھاریکاریی ستراتژیکی دوو وڵات پرس و راوێژیانکرد.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە لەسەر بانگێشتنی وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە ، رۆژی شەممە لەسەر تویتەر نووسی ، لە چاوپێکەوتنی وانگ یی ، دانوستانی سوودمەند لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی ھاریکاریی ستراتژیکی دو وڵات ئەنجام بوو . 

 زەریف گوتیشی :  لەم دیدارەدا لە گەڵ سیاسەتی یەک لایەنە خوازیی ئەمریکا و ھەوڵەکانی بۆ بەدیھێنانی جیھانی تاک جەمسەری دژایەتی کرا . 

بە پێی ئەم توویتە ، زەریف و وانگ یی لەو دیدارەدا لە بارەی بەھێزکردنی پێوەندیی دوو قوڵی بریتی لە بەرنامەی ستراتژیکی 25 ساڵەی ئێران و چین ، ھایکاریی ناوچەیی ، پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی و بەرھەمھێنانی پێکوتە بە ھاوبەشی رێککەوتن . 

سەرپەیڤ