هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری شێخ سەڵەی کرماشان دەسیپێکرد
تشرینی یهکهم 26, 2020 15:53 Asia/Tehran
فەرمانداری شاری سەلاس باوەجانی لە دەسپێکی هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری شێخ سڵە لە ڕۆژی رابردووەوە هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەدوڵڵا شوکر، ڕایگەیاند: بە هەماهەنگییە ئەنجام دراوەکان و بە پێی بڕیاری پێشوو لە ڕۆژی ڕابردووەوە هاوردە کردنی کاڵا لەلایەن بازرگانەکانەوە لە سنووری شێخ سەڵە دەستی پێکردووە.
ناوبراو گوتیشی : کاڵا هاوردە کراوەکان ئێستا لە گومرکی سنووریدان و دوای تێپەڕاندنی قۆناغە ئیدارەی و یاساییەکان ئازاد دەکرێن.
ناوبراو وتی: سنوورنشینەکان خاوەن حەوت هەزار و ٥٠٠ کارتی چالاکن کە دەتوانن بە هاوردە کردنی کاڵا مانگانە بڕی ٧٠٠ هەزار تمەن داهاتیان هەبێت.